دیمبلی لە ئنستاگرامەکەیەوە ھەواڵێکی خۆش بڵاو دەکاتەوە

پێنج شەممە, 21 ئەیلول 2017 08:22

عوسمان دیمبلی یاریزانە پێکراوەکەی یانەی بەرشەلۆنە کە لە یاری ھەفتەی رابردوی بارسا بەرامبەر بە خیتافی توشی پێکان بۆوە و چەندین ھەواڵ لەسەر ماوەی دورکەوتنەوەی لەسەر بڵاو کرایەوە کە دواھەمیان دورکەوتنەوەیەتی بۆ زیاتر لە ٤ مانگ ، بەڵام کەمێک پێش ئێستا ئەو یاریزانە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتو لە ئنستاگرامەکەیەوە بڵاوی کردۆتەوە کە ھەمو ئەو ھەواڵانەی باس لە دورکەوتنەوەی منیان کردووە دورن لە راستیەوە و دوای ٢ مانگی تر دەگەرێمەوە یاریگاکان و ئەگەریش ھەیە کەمتریش لەو ماوەیە دەست بە یاری کردن بکەمەوە

 
 
 
                                                                                    ... هه‌ڵوێست عومه‌ر ...