گواردیۆلا هەواڵە خۆشەكەی بۆ هاندەرانی مان سیتی بڵاوكردەوە

پێنج شەممە, 21 ئەیلول 2017 08:33

 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی هاندەرانی تیپەكەی دڵنیا دەكاتەوە".

راگەیاندنەكانی بەریتانیا بڵاویان كردەوە ، ئیلكای گۆندوگانی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی دووچاری پێكان هاتووە لەهەمان ئەو شوێنەی كە بۆ ماوەی (9) مانگ دووری خستەوە".

گواردیۆلا لە لێدوانێكیدا دوای تەواوبوونی یاری تیپەكەی بەرامبەر یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن لەجامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا كە بەسەركەوتنی سیتی كۆتایی پێهات بە ئەنجامی (2 -1) وتی : " گۆندوگان سەلامەتە".

یاریزانە ئەڵمانییەكە لەدوای تێپەربوونی یەك كاتژمێر بەسەر یارییەكە لێدانێكی كوشندەی بەركەوت و هەستی بە ئازاركرد ، لەمبارەیەوە پیپ وتی : " ئازارێكی كەمە ، پێم وایە دەتوانین هاندەرانمان دڵنیا بكەینەوە كە ئەو سەلامەتە و دەتوانێت هاوكاری تیپەكەمان بكات".

رێكان عزیز