یەکەم وێنەی دوای نەشتەرگەرییەکەی عوسمان دیمبلی بڵاوبووەوە

پێنج شەممە, 21 ئەیلول 2017 08:48

عوسمان دیمبلی فەرەنسی و یاریزانی یانەی بەرشلۆنە سەرکەوتووانە نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامدراو یەکەمین وێنەی دوای نەشتەرگەرییەکەش بڵاوبووەوە.

دیمبلی لەیاریی رابردوو تری یانەکەی بەرامبەر یانەی خیتافی لە سەرەتای تایمی یەکەمی یارییەکەدا و لە خولەکی 24دا لەرانیدا هەستی بە ئازارکرد و بە ناچاری یاریگای بەجێهێشت.

دواتریش سەرکەوتووانە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراو بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵیش نزیکەی چوار مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، دوابەدوای نەشتەرگەرییەکەش وێنەیەکی عوسمان دیمبلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە کە ئاماژە بەسەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەی دەکات.

دیمبلی بەبۆندێک کە بڕەکەی 105 ملیۆن یۆرۆیە لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە رووی لە یانەی بەرشلۆنە کرد و وەک شوێنگرەوەی نێیمار دا سیلڤا لە یانەکەدا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

 

 

                                                                                       ... هه‌ڵوێست عومه‌ر ...