له‌لێدوانێكى ئاگریندا ، راكیتیچ باس له‌ رۆیشتنى نیمار ده‌كات

هەینی, 22 ئەیلول 2017 05:12


یاریزانى هێلى ناوه‌راستى كرواتى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ئیڤان راكیتیچ باس له‌ رۆیشتنى ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى نیمار داسێلفا ده‌كات بۆیانه‌ى پاریس سان جێرمان .
نیمار گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و به‌برى (222)ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندى كرد به‌یاه‌ى پاریس سان جێرمان .
راكیتیچ له‌ لێدوانێكی ئاگریندا كه‌ رۆژنامه‌ى ئاس بلاَوى كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : بۆ ئێمه‌ زه‌حمه‌ت بوو رۆیشتنى نیمار ، چونكه‌ ئه‌و ته‌نیا یه‌كێك نه‌بوو له‌ باشترین یاریزانه‌كانى جیهان ،به‌ڵكو كه‌سێكى گرنگ بوو له‌ ژوورى خۆگۆرینى یانه‌كه‌مان .
سه‌باره‌ت به‌بریارى رۆیشتنى نیمار بۆپاریس سان جێرمان ، راكیتیچ ده‌ڵێت :به‌برواى من بریارێكى خراپى دا حه‌زم ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئیمه‌ بوایه‌.
له‌ كۆتایدا راكیتیچ هاوسۆرزى خۆى بۆ بریارى رۆیشتنى نیمار ده‌رده‌برێت و ده‌ڵێت : ئێمه‌ ریزى لىَ ده‌گرین ،ئه‌گه‌ر تیپێك بیه‌وێت بیكرێت ، له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ رێزى لىَ بگرین و به‌رده‌وام بین له‌كار كردن .

 ن.ش