ئامانجى عوسمان دیمبلى چیه‌ له‌م كاته‌دا

هەینی, 22 ئەیلول 2017 05:33


راپۆرته‌ رۆژنامه‌كان ئامانجى یاریزانى فه‌ره‌نسى و ئه‌ستێره‌ى به‌رشلۆنه‌ عوسمان دیمبلى ئاشكرا ده‌كه‌ن ، دواى ئه‌وه‌ى تووشى پێكان هات و بۆماوه‌ى سىَ مانگ و نیو له‌یاریگاكان دابرا .
دیمبلى له‌مێركاتۆى هاوینه‌ى رابردوو به‌برى (96)ملیۆن پاوه‌ند ریزى بروسیا دۆرتمۆندى جێهێشت و په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ،به‌لاَم سه‌ره‌تایه‌كى خراپى له‌گه‌ڵ یانه‌ تازه‌كه‌ى هه‌بوو تووشى پێكانێكى قورس هات له‌به‌رامبه‌ر خیتافى و به‌م هۆیه‌وه‌ نه‌شته‌ر گه‌رى بۆئه‌نجام درا .
رۆژنامه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى ئاشكراى كردووه‌ ، دواى ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى سه‌ركه‌توو له‌ هنلسكى پایته‌ختى فله‌ندا بۆیاریزان دیمبلى ئه‌نجامدرا كه‌ بریاره‌ بوو بۆماوه‌ى سىَ مانگ و نیو له‌یاریگاكان دوور كه‌وێته‌وه‌ ،به‌لاَم یاریزانى ناوبراو ئاشكراى كردووه‌ ته‌نیا دوو مانگى پێویسته‌ بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر ده‌ست به‌یاریه‌كانى بكاته‌وه‌ .
دیمبلىئامانجى ئه‌وه‌یه‌ بۆیارى كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له‌ (23)دیسه‌مبه‌رى داهاتوو بگه‌رێته‌وه‌ بۆیارى كردن .
به‌لاَم ئه‌م بریاره‌ى دیمبلى بۆ ده‌سته‌ى پزیشكى یانه‌كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ ئایا رێگه‌ى پىَ ده‌ده‌ن به‌شدارى بكات یاخود نا .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ ئه‌گه‌رچى به‌رشلۆنه‌ له‌مێركاتۆى هاوینه‌ روبه‌رووى ره‌خنه‌یه‌كى توندى هانده‌ران بویه‌وه‌ ،به‌لاَم سه‌ره‌تایه‌كى به‌هێزى ده‌ست پێكردوه‌و له‌ پێشه‌نگى یانه‌كانى خولى ئیسپانى دێت .

 ن.ش