گۆلچیه‌كه‌ى ئه‌یسى میلان هۆكارى په‌یوه‌ندى نه‌كردنى به‌ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

هەینی, 22 ئەیلول 2017 07:27


جیان لویجى دۆنارۆما گۆلچى هه‌لبژارده‌ى ئیتاڵیا و یانه‌ى ئه‌یسى میلان هۆكارى په‌یوه‌ندى نه‌كردنى به‌یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى ئاشكرا ده‌كات له‌ مێركاتۆى هاوینه‌ى رابردوو .
ناوى دۆنارۆما په‌یوه‌ست بوو به‌رۆیشتنى له‌ یاریگاى سان سیرۆ و په‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه‌ى ریال مه‌درید ، به‌لاَم دوا جار بریارى مانه‌وه‌ى دا له‌ یاریگاى سان سیرۆ .
دۆنارۆما له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى تۆتۆ مێركاتۆى ئیتاڵى بلاَوى كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : میلان وه‌ك مالى منه‌ و بۆیه‌ په‌یوه‌ندیم نه‌كرد به‌یانه‌ى ریال مه‌درید ، من زۆر دڵخۆشم به‌مانه‌وه‌م .
سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندى كردنى به‌یاه‌ى یۆڤانتۆس یاخود ئینته‌رمیلان ، گۆلچیه‌كى رۆسه‌نێرى ده‌ڵێت : گرێبه‌ستێكم له‌گه‌ڵ میلان هه‌یه‌ بۆماوه‌ى چوار ساڵ، پابه‌ندى گرێبه‌سته‌كه‌م ده‌بم .

 ن.ش