ئەگوێرۆ نهێنی نەهاتنی میسی بۆ مان سیتی ئاشكراكرد

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 07:01

 

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی نهێنی نەهاتنی میسی هاونیشتیمانی بۆ یانەی مانچستەر سیتی ئاشكراكرد".

ئەگوێرۆ لەلێدوانێكیدا بۆ تۆڕی (تی وای سی) وتی : " لێرە پارە كێشە نییە ، پێم وایە ئەمە هۆكار نییە بۆ ئەوەی میسی پەیوەندی بە سیتی نەكات".

دەشڵێت : " میسی وەك رۆناڵدۆ گۆڵكاری مێژوویی تیپەكەیەتی ، ئەوهێمای بەرشلۆنەیە ، بۆیە زۆر زەحمەتە ریزی بلاوگرانا بەجێبهێڵێت".

ئەگوێرۆ وتیشی : " میسی نایەوێت بەرشلۆنە بەجێبهێڵێت ، بۆیە ئەگەر ئەوێ بەجێبهێڵێت دەتوانم رازی بكەم پەیوەندی بە تیپەكەمان بكات".


 

رێكان عزیز