ئۆزێل مانەوەی خۆی لە ئینگلتەرا رادەگەینێت

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 07:07

 

بریكاری كارەكانی مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ئاشكرای دەكات یاریزانەكە دەیەوێت لە ئینگلتەرا بمێنێتەوە".

ئەركوت سوگوت بریكاری كارەكانی مەسعود ئۆزێل لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (فانتیك)ـی توركی وتی : " دڵخۆشین بەوەی یانەی بێشكتاش گرنگی بە ئۆزێل دەدات ، بەڵام وێرای ئەمەش هیچ بۆندێكی فەرمیمان پێنەگەیشتووە".

دەشڵێت : " ئۆزێل دەیەوێت بۆ ماوەی دوو ساڵ یان سێ ساڵی دیكە لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەك نەكات".

ئەركوت ئەوەیشی وت : " پەیوەندییەكانمان لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ بەردەوامە ، بۆیە لەئێستادا بیر لەوە ناكەینەوە ئینگلتەرا بۆ هیچ وڵاتێكی دیكە بەجێبهێڵین".


 

رێكان عزیز