بۆندێكی گەورەی جیهانی پێشكەشی مۆرینهۆ دەكرێت

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 07:19

 

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاوی كردەوە ، یانەی مانچستەر یونایتد بۆندێكی خەیاڵی و گەورە پێشكەشی خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی دەكەن".

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاوی كردەوە ، كارگێری یانەی مانچستەر یونایتد دڵخۆشن بە ئاستی تیپەكەیان كە ئێستا گەراوەتەوە دۆخی جارانی و كەسایەتی بەدەستهێناوەتەوە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " كارگێری یانەی مانیۆ دەیانەوێت بگەنە رێككەوتن لەگەڵ مۆرینهۆ بۆئەوەی بۆندەكەی نوێ بكاتەوە و دەستكاری مووچەكەی بكرێت".

دەشڵێت : " كارگێری تیپەكە ئامادەیە لە بۆندە نوێیەكە مووچەی مۆرینهۆ بگەینێتە سەروو (250) هەزار جونەیهی ئیسترلینی كە ئێستا لەگەڵ گواردیۆلا خاوەنی بەرزترین مووچەن لە ئینگلتەرا".


 

رێكان عزیز