فیگۆ پەیوەندی بە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەكات

پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 08:17

 

سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئاشكرای دەكات لویس فیگۆی پورتوگالی و ئەستێرەی پێشووی یانەكانی ریال مەدرید و بەرشلۆنە پەیوەندی بە یەكێتییەكەیان دەكات".

ئەلیكساندەر چیڤیرین سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڵاوی كردەوە، لویس فیگۆ بەشێوەیەكی فەرمی پەیوەندی بە یەكێتییەكەیان دەكات بۆ ئەوەی وەك راوێژكاری تۆپی پێ دەستبەكاربێت".

دەشڵێت : " فیگۆ هاوكاری یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەكات لەرووی بەرەوپێشبردنی لایەنی هونەری تۆپی پێ و راوێژی پێدەكرێت".

سەرۆكەكە لەبارەی خودی فیگۆ وتی : " فیگۆ یاریزانێكی نمونەیی بوو ، لەدەرەوە و لە ناوەوەی یاریگا خاوەن كەسایەتی خۆی بوو، توانا و ئەزموونی ئەویش خزمەتێكی زۆر بە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەكات.


 

رێكان عزیز