سه‌رۆكى ریال مه‌درید هۆشدارى ده‌داته‌ پاریس سان جێرمان

چوار شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2017 16:41


فلۆره‌نتینۆ پێرێز سه‌رۆكى ریال مه‌دریدى ئیسپانى هۆشدارى ده‌داته‌ یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى و داواى لێده‌كات رێز له‌ بنه‌ماكانى یاسایى دارایى پاك بگرێت هه‌روه‌ك یانه‌كانى تر .
پێرێز له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى ده‌ڵێت : نازانم چۆن له‌ هاوینى رابردوو ئه‌و پاره‌ گه‌وره‌یه‌ خه‌رچ كرا ، نامه‌وێت ره‌خنه‌ له‌ یانه‌یه‌كى هاورێم وه‌ك پاریس سان جێرمان بگرم ، به‌لاَم له‌سه‌ریان پێویسته‌ رێز له‌ یاساكانى دارایى پاك بگرێت هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م یانه‌كان ، بروام وایه‌ ده‌توانن ئه‌م كاره‌ بكه‌ن .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ پاریس سان جێرمان له‌ هاوینى رابردوو گرێبه‌ستێكى به‌برى (222)ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ نیمار داسێلفا ئیمزا كرد ، له‌ هه‌مان كاتدا به‌شێوه‌ى خواستن گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كیلیان میبابى ئیمزا بكرد به‌شێوه‌ى خواستن و بریاره‌ له‌ هاوینى داهاتوو به‌برى (180)ملیۆن یۆرۆ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات .

ن.ش