دواى هه‌ڵه‌ى به‌رگرى زێدان سه‌رزه‌نشتى فلۆره‌نتینۆ پێرێز ده‌كات

چوار شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2017 16:56


راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى ریال مه‌درید زێنه‌دین زێدان سه‌رزه‌نشتى سه‌رۆكى یانه‌كه‌ى فلۆره‌نتینۆ پێرێز ده‌كات دواى ئه‌وى شه‌وى رابردوو به‌رگریكارى یانه‌كه‌ى چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كى كرد به‌رامبه‌ر تۆتنهام .
رۆژنامه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى ئاشكراى كردوه‌ رافایل فاران و سێرجیۆ رامۆس به‌رامبه‌ر هه‌ردوو یاریزانى تۆتنهام هارى كین و فرناندۆ یۆرۆینتى چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا .
له‌ ماوه‌ى رابردوو زیزۆ هۆشدار دابووه‌ فلۆره‌نتینۆ پێرێز له‌ مێركاتۆى هاوینه‌دا داواى له‌ فلۆره‌نتینۆ پێرێز كردبوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى به‌رگرى ئیمزا بكات ،به‌لاَم داواكه‌ى راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى ره‌ت كرایه‌وه‌ .
راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى له‌ ریال مه‌درید بۆشوێنى رامۆس و فاران هیچ جێگره‌وه‌یه‌كى گونجاوى نیه‌ جگه‌ له‌ یاریزانى ئیسپانى ناچۆ فرناندێز .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ زێدان داواى له‌سه‌رۆكى یانه‌كه‌ى كردبوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌م دوو یاریزانه‌ لیۆناردۆ بۆنۆچى و نیكۆلاس ئۆتامێندى ئیمزا بكه‌ن ،به‌لاَم داواكه‌ى زێدان ره‌ت كرایه‌وه‌ .

 ن.ش