رۆناڵدۆ ئه‌م داوایه‌ى له‌ ریال مه‌درید هه‌یه‌

چوار شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2017 17:26


راپۆرته‌ رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردوه‌ یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى پرتوگالى و ئه‌ستێره‌ى ریال مه‌درید كریستیانۆ رۆناڵدۆ داواى له‌ ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ى كردوه‌ گرێبه‌ستێكى ئاگرین له‌ خولى پریمه‌رلیگ ئیمزا بكه‌ن .
رۆژنامه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى رۆناڵدۆ داواى له‌ یانه‌ى ریال مه‌درید كردوه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى مانچسته‌ر یونایتد ماركۆس راشفۆرد ئیمزا بكه‌ن له‌ پێناو به‌هێز كردنى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى له‌ هاوینى داهاتوو .
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى تۆتنهام هارى كین ئیمزا بكات له‌ هاوینى داهاتوو ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر شكستى هێنا ئه‌وا هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راشفۆرد ئیمزا بكات له‌سه‌ر داواى رۆناڵدۆ .
راشفۆرد له‌ (19)ساڵیدا پێنچ گۆل تۆمار كردووه‌و سىَ گۆلى بۆهاورێكانى درووست كردووه‌ له‌ (12)یاریدا له‌سه‌رجه‌م پێش بركێكانى وه‌رزى ئه‌مساڵ .

 ن.ش