كاتێك هاری كین رۆناڵدۆی بینیوە چی پێ وتووە

پێنج شەممە, 19 تشرینی یەکەم 2017 08:45

 

هاری كین ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی تۆتنهام باس لەو ساتە دەكات كە رۆناڵدۆی بینیوە و ستایشی زێدانیش دەكات".

كین لەدوای تەواوبوونی یاری نێوان ریال مەدرید و تۆتنهام لەگەڕی سێیەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە رۆناڵدۆ نزیكبوویەوە و تەوقەی لەگەڵ كرد و قسەی لەگەڵ كرد".

كین دەڵێت : " رۆناڵدۆ نموونەی بەرزی منە ، لەدوای یارییەكەش لێی نزیكبوومەوە و داوای درێسەكەیم لێكرد ، ئەویش بە خۆشحاڵییەوە پێیدام".

دەشڵێت : " لەراستیدا ئەمە بۆ من چركە ساتێكی مێژوویی بوو ، منیش پارێزگاری لە درێسەكەی دەكەم و لەماڵەوە هەڵیدەگرم ، لە ژوورەكەم هەڵیدەواسم".

لەبارەی زێدانیش ، كین وتی : " زۆر دڵخۆش بووم بە لێدوانەكانی زێدان ، ئەو ستایشی منی كردووە ، پێم وایە ئەمە وام لێدەكات هێندەی دیكە باشتر دەربكەوم".


 

رێكان عزیز