بە هاتریكی سامی خزێرە یوڤینتۆس لە ئۆدینیزی بردەوە

دوو شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2017 06:22

 

لەمیانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا هەردوو یانەی یوڤینتۆس و ئۆدینیزی رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی یوڤینتۆس بە ئەنجامێكی گەورە و بە (6 – 2) لە یانەی ئۆدینیزی بردەوە".

سامی خزێرە پیاوی یارییەكەبوو بە تۆماركردنی (3) گۆڵ خۆی كردە خاوەنی هاتریك ، دانێلی رۆگانی و میرالیم پیانیچ و دی سوزا بە هەڵە سێ گۆڵەكەی یانەی یوڤینتۆسیان تۆماركرد".

بەم ئەنجامەش یانەی یوڤینتۆس هاتە پلەی سێیەمی ریزبەندی بە كۆكردنەوەی (22) خاڵ و بەجیاوازی (3) خاڵ لەدوای یانەی ناپۆلی پێشەنگ و بەجیاوازی خاڵێك لەدوای ئینتەرمیلان دێت".


 

رێكان عزیز