ئەمرۆ باشترین یاریزانی ساڵی (2017) ئاشكرا دەكرێت

دوو شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2017 07:20

 

بریارە ئەمرۆ لە ئاهەنگێكی شایستەدا یەكێتی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە فیفا باشترین یاریزانی ئەمساڵ دیاری بكات".

ئەمرۆ لە شاری لەندەن بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی جیهانی و چەندین بەرپرسی باڵای تۆپی پێ لە سەرجەم وڵاتانی جیهان ، لە ئاهەنگێكدا خەڵاتی باشترینەكان (the best) دیاری دەكرێن".

لە ئاهەنگەكەی ئەمرۆ ئەمانە دیاری دەكرێن:

- باشترین یاریزانی جیهان (پیاوان)
- باشترین یاریزانی جیهان (كچان)
- باشترین راهێنەری جیهان (پیاوان)
- باشترین راهێنەری جیهان (ئافرەتان)
- باشترین گۆلپارێزی جیهان (پیاوان)
- باشترین گۆلپارێزی جیهان (كچان)
- جوانترین گۆڵی (2017)
- باشترین هاندەران

سەبارەت بە دیاریكردنی باشترین یاریزانی جیهان ، هەریەكە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی و نیمار داسیلڤا ركابەری دەكەن بۆ بردنەوەی نازناوەكە".

ئەنتۆنیۆ كۆنتی و زێنەدین زێدان و ماسیمیلیانۆ ئەلێگری پاڵێوراوی سەرەكین بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین راهێنەری جیهان".


 

رێكان عزیز