رایۆلا كاتی وازهێنانی ئیبراهیمۆڤیچی ئاشكراكرد

دوو شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2017 07:57

 

مینو رایۆلای بریكاری كارەكانی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد كاتی وازهێنانی ئەستێرەكەی راگەیاند".

ئیبراهیمۆڤیچ لە مانگی نیسانی ئەمساڵ دووچاری پێكان هات و بەستەرەكانی پچراوە ، بۆ ئەمەش لەیاریگاكان دووركەوتۆتەوە و لە قۆناغی چارەسەریدایە".

رایۆلا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (EXPRESSEN)ــی سویدی ، وتی : " ئیبراهیمۆڤیچ شتی زۆر پێیە بۆ ئەوەی پێشكەشی بكات ، پێم وایە دەتوانێت بۆ پێنج تا شەش ساڵی دیكە یاری بكات".

دەشڵێت : " ئێبرا دەتوانێت ئەوە بكات كە خۆی دەیەوێت ، بۆیە كاتی بیركردنەوە لە وازهێنان زووە و هێشتا زڵاتان زۆری پێ ماوە بۆ ئەوەی پێشكەشی هاندەران بكات".


 

رێكان عزیز