ئەمرۆ ئەڵمانیا و فەرەنسا یاری لووتكە ئەنجامدەدەن

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 06:28

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ كۆتاییەكانی جامی جیهانی (2018)ــی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و فەرەنسا رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (10:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (راین ئێنێرجی ستادیۆم) لەشاری كۆڵن بەرێوەدەچێت".

هەردوو هەڵبژاردە لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی رووسیا پلەی یەكەمی گرووپەكانیان وەرگرت و راستەوخۆ سەركەوتن بۆ جامی جیهانی (2018)".

ئەم یارییە تاقیكردنەوەیەكی بەهێز دەبێت بۆ هەردوو تیپ ، دیشامپی راهێنەری فەرەنسا و یواكیم لۆڤی راهێنەری ئەڵمانیا چەند یاریزانێكی نوێ تاقی دەكەنەوە بۆ ئەوەی لەئەركەكانی داهاتوو بەكاریان بهێنن".


 

رێكان عزیز