ئەمشەو یاریگای ویمبڵی دەبێتە شانۆی یاری نێوان بەرازیل و ئینگلتەرا

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 06:33

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ كۆتاییەكانی جامی جیهانی (2018)ــی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و بەرازیل رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (11:00) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ویمبڵی) لەشاری لەندەن بەرێوەدەچێت".

هەردوو هەڵبژاردە لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا و ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی رووسیا پلەی یەكەمی گرووپەكانیان وەرگرت و راستەوخۆ سەركەوتن بۆ جامی جیهانی (2018)".

بەرازیل لە یارییە دۆستانەكەی ئەم هەفتەیە بە ئەنجامی (3 – 1) لە ژاپۆنی بردەوە ، ئینگلتەراش رووبەرووی ئەڵمانیا بوویەوە و بەبێ گۆڵ یەكسانبوو".


 

رێكان عزیز