لوكاكۆ نهێنی بەرۆژووبوونی لە گۆڵ تۆمارنەكردن ئاشكراكرد

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 07:24

 

رۆمیلۆ لوكاكۆی بەلجیكی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی مانچستەر یونایتد باس لە دابەزینی ئاستی خۆی دەكات كە لەگەڵ تیپەكەی لەماوەی چوار یاری رابردوو هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكردووە".

لوكاكوی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد لەكۆی (11) یاری خولی نایابی ئینگلیزی خاوەنی (7) گۆڵە، ئەو ئەستێرەیە لەیاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەیشی بەرامبەر مەكسیك دوو گۆڵی تۆماركرد".

لەمبارەیەوە لوكاكو بۆ تۆڕی هەواڵی (سكای سپۆرتس) وتی : " لەراستیدا ئێمە بەشێوەیەكی باش دەستمان پێكرد ، بەڵام ئێستا تیپەكەمان بەمشێوەیە بەدیار ناكەوێت".

دەشڵێت : " دابەزینی ئاستی تیپەكەمان بەشێوەیەكی گشتی كاریگەری لەسەر من دروست كردووە كە ناتوانم گۆڵ تۆمار بكەم".


 

رێكان عزیز