بۆ گواستنەوەی كۆتینهۆ ، بەرشلۆنە كارەكانی خێراتر كردووە

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 09:44

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە كارەكانی خۆی خێراتر كردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی فیلیپی كۆتینهۆی بەرازیلی یەكلایی بكاتەوە".

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووە ، یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت لەچەند رۆژی داهاتوو بەشێوەیەكی فەرمی بگاتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول بۆ ئەوەی كۆتینهۆ بگوازێتەوە كامپ نو".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی نوسیوە : " كارگێری یانەی بەرشلۆنە نایانەوێت سیناریۆی هاوینی رابردوو دووبارە بكەنەوە ، بۆ ئەوەی نەكەونەوە ژێر كاریگەری دەزگاكانی راگەیاندن و بەخێرایی بۆندەكە یەكلایی بكەنەوە".

پێشبینی دەكرێت نرخی گواستنەوەی كۆتینهۆ بۆ یانەی بەرشلۆنە بڕی (100) ملیۆن یۆرۆ لەسەر خەزێنەكەی بكەوێت".


 

رێكان عزیز