رۆژناڵدینهۆ یاریزانێك بۆبه‌رشلۆنه‌ ده‌پاڵێوێت

سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 19:14


ئه‌ستێره‌ى تۆپى پىَ پێشووى به‌رازیل و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ رۆناڵدینهۆ یاریزانى هاو نیشتیمانى و ئه‌ستێره‌ى لیڤه‌رپول ده‌پاڵێوێت بۆئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا له‌ ریزى به‌رشلۆنه‌ یارى بكات .
رۆناڵدینهۆ برواى وایه‌ كۆتینیۆ یاریزانێكى گونجاوه‌ له‌ كامپ نو یارى بكات و ده‌توانێت خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ شێوازى یارى به‌رشلۆنه‌ .
رۆناڵدینهۆ له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى ئێكسبرێس بلاَوى كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : حه‌ز ده‌كه‌م كۆتینیۆ ببینم به‌درێسى به‌رشلۆنه‌ یارى بكات ، حه‌ز ده‌كه‌م یاریزانێكى وه‌ك كۆتینیۆ درێسى به‌رشلۆنه‌ بپۆشێت ،چونكه‌ بروام وایه‌ شێوازى یارى كردنى ته‌واو گونجاوه‌ بۆیانه‌كه‌ى هه‌رێمى كه‌تالۆنیا و دڵخۆش ده‌بم ئه‌م كاره‌ ببینم .