دۆنارۆما : لە شوێنگرتنەوەی بۆفۆن ناترسم

سێ شەممە, 21 تشرینی دووەم 2017 06:21

 

جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی یانەی میلانی ئیتاڵی راشكاوانە رایدەگەینێت هیچ ترسێكی نییە لە شوێنگرتنەوەی جیجی بۆفۆن كە بەفەرمی وازهێنانی خۆی لەیاری نێودەوڵەتی راگەیاند".

دۆنارۆما لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا وتی : " شەرەفێكی گەورەبوو بۆمن كە بۆفۆن بناسم و لەپاڵی یاری بكەم، لەوەش گرنگتر ئەوەبوو بتوانم لەسەر شێوازی ئەو یاری بكەن".

دەشڵێت : " زۆرترین شت كە لەلایەن بۆفۆنەوە منی سەرسام كردبێت ، ئارامییەتی ، هەروەها بەبێ شك ئەو نمونەی بەرزی منە ، یاریزانێكە باوەر ناكرێت لە چ ئاستێكە".

لەكۆتاییدا گۆڵپارێزەكەی میلان وتی : " دڵخۆشم كە دەبمە شوێنگرەوەی ئەو لە هەڵبژاردەی وڵاتەكەم ، هەوڵدەدەم وەك ئەو بم ، بۆ ئەمەش هیچ ترسێكم نییە".


 

رێكان عزیز