چاوه‌روان نه‌كراو .. ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ئیتاڵیا له‌ مۆندیالى داهاتوو یارى بكات

چوار شەممە, 22 تشرینی دووەم 2017 17:59


راپۆرته‌ رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا له‌ یاریه‌كانى مۆندیالى هاوینى (2018)له‌ولاَتى روسیا یارى بكات ، ئه‌گه‌رچى له‌یاریه‌كانى پاشكۆى مۆندیال له‌كیشوه‌رى پیر له‌سه‌رده‌ستى هه‌لبژاردى سوید ماڵئاوایى كرد .
پێگه‌ى فوتبۆڵى ئیتاڵیا راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى لیبیرۆى پیرۆڤى بلاَو كردۆته‌وه‌ تیادا خانمه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئه‌و ولاَته‌ بالوما نوسیدا پێشنیارى كردوه‌ یه‌كێتى تۆپى پىَ ى پیرۆ بكه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌رى حوكمه‌تى وولاَته‌كه‌ى ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى یه‌كێتى تۆپى پىَ ى جیهانه‌ .
نوسیدا سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌ره‌ده‌و لاوان و وه‌رزشه‌ له‌ په‌رله‌مانى پیرۆ پرۆژه‌ یاسایه‌كى پێشنیار كردوه‌ بۆیه‌كێتى تۆپى پىَ ى ولاَته‌كه‌ى و ده‌سته‌ى وه‌رزشى پیرۆ به‌رزترین ده‌سته‌ی وه‌رزشى ولاَته‌كه‌یتى .
چه‌ند شاره‌زایه‌كى تۆپى پىَ پیرۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌یارمه‌تیده‌رێكى باشى یه‌كێتى تۆپى پىَ ده‌زانن ، به‌لاَم نابێت به‌هێ شێوه‌یه‌ك و له‌ ژێر هه‌ر ناو نیشانێك بێت پێشوازى لىَ بكرێت چونكه‌ بنه‌ماكانى یه‌كێتى تۆپى پىَ جیهان رێگرى له‌ ده‌ست وه‌ردانى سیاسه‌ت ده‌كات له‌ كارو بارى وه‌رزشى و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ رووبدات ،ئه‌وا ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ پیرۆ سزا بدرێت و له‌ یاریه‌كانى مۆندیال دوور بخرێته‌وه‌ .
ئه‌گه‌ر پیرۆ له‌یاریه‌كانى مۆندیال دوور بخرێته‌وه‌ ، ئیتاڵیا سوود مه‌ندى یه‌كه‌م ده‌بێت ، چونكه‌ به‌گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر دۆرا به‌ هه‌ڵبژارده‌ى سوید له‌ یاریه‌كانى پاشكۆ ئه‌وه‌ش وا ده‌كات چانسێكى باشى هه‌بێـ تاوه‌كو شوێ،ى پیرۆ بگرێته‌وه‌ .

 ن.ش