مانچستەر سیتی بە شاختار دۆرا

پێنج شەممە, 07 کانونی یەکەم 2017 06:23

 

لەمیانی یارییەكانی دوا گەڕی قۆناغی گرووپەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و شاختار رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی مانچستەر سیتی لە ئەنجامێكی چاوەرواننەكراودا دووچاری دۆراندن هات و بە (2 – 1) شكستی هێنا".

ئەنیسیۆ و ئیسمایلی دوو گۆڵەكەی یانەی شاختاریان تۆماركرد ، گۆڵەكەی یانەی مانچستەر سیتیش یاریزان (سێرجیۆ ئەگوێرۆ) تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر سیتی كۆی خاڵەكانی هەر لە (15) خاڵ مانەوە و شان بە شانی یانەی شاختار سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتوو".

یانەی ناپۆلیش دووچاری شكستێكی چاوەرواننەكراو هات و ماڵئاوایی لە چامپیۆنس لیگ كرد و پەیوەندی بە خولی یۆرۆلیگ كرد".


 

رێكان عزیز