زانیاری لەبارەی تیروپشكی قۆناغی (16)ـی چامپیۆنس لیگ بزانە

پێنج شەممە, 07 کانونی یەکەم 2017 06:42

 

دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی كۆمەڵەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناوی ئەو (16) یانەیە ئاشكرابوو كە گەیشتنە قۆناغی (16)ـی چامپیۆنس لیگ".

هەریەكە لە یانەكانی (مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان و رۆما و بەرشلۆنە و لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی و بەشكتاش و تۆتنهام) بە پلەی یەكەم سەركەوتن بۆ قۆناغی (16)..

هەریەكە لە یانەكانی (بازل و بایرن میونخ و چێڵسی و یوڤینتۆس و سیڤیلیا و شاختار و پۆرتۆ و ریال مەدرید) بە پلەی دووەم گەیشتنیان بۆ قۆناغی دووەم مسۆگەركرد".

بریارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو (11-12-2017) لە نیۆنی سویسری كاتژمێر (2:00)ــی دوای نیوەرۆ تیروپشكی قۆناغی (16) ئەنجامدەدرێت".


 

رێكان عزیز