بزانە پسپۆری ناوبژیوانان لە رۆژنامەی ماركا لەبارەی گۆڵەكەی میسی چی وت؟

دوو شەممە, 11 کانونی یەکەم 2017 09:54

 

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (15)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ڤیاریال رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەشدا یانەی بەرشلۆنە بە ئەنجامی (2 – 0) بردنەوەی تۆماركرد و یەكێك لە گرنگترین سێ خاڵەكانی بەدەستهێنا".

لە خولەكی (60) ناوبژیوانی یاری ، دانیال رابای بە كارتی سوور كردە دەرەوەی یاریگا ، یاریزانانی بەرشلۆنەش سوودیان لەم هەلە وەرگرت و لە خولەكی (72) لویس سوارێز و لە خولەكی (83) لیۆنێل مێسی دوو گۆڵەكەی بەرشلۆنەیان تۆماركرد".

لەبارەی گۆڵی دووەمی بەرشلۆنە كە لیۆنێل مێسی تۆماریكرد ، لەیەك كاتدا دوو تۆپ لەنێو یاریگابوون ، پسپۆری ناوبژیوانان لە رۆژنامەی ماركا وتی : " هیچ كێشەیەك نییە و گۆڵەكەش دروستە ، چونكە تۆپەكە لە نزیكی گۆڵپارێز و میسیش نییە تا یارییەكە بوەستێت".


 

رێكان عزیز