میسى :ریال مه‌درید نزیكه‌ له‌ ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كه‌ى به‌رشلۆنه‌

چوار شەممە, 13 کانونی یەکەم 2017 18:34


ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسى ئاشكراى ده‌كات ، ریال مه‌درید نزیكه‌ له‌ ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى به‌لجیكى و ئه‌ستێره‌ى چێلسى ئیدن هازارد .
زێنه‌دین زێدان راهێنه‌رى ریال مه‌درید سه‌رسامه‌ به‌تواناكانى هازارد و ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات له‌ ماوه‌ى داهاتوو .
پێگه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى ئاشكراى كردوه‌ میسى دووپاتى كردۆته‌وه‌ له‌كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ هازارد په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌یانه‌ى ریال مه‌درید .
به‌هۆى دابه‌زینى ئاستى هه‌رسىَ یاریزان بنزیما و رۆناڵدۆ و گاریس بێل ، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هازارد ئیمزا بكات .
به‌رشلۆنه‌ له‌ماوه‌ى رابردوو ئاره‌زووى خۆى نیسان دابوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هازارد ئیمزا بكات به‌هۆى ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى له‌گه‌ڵ چێلسى پێشكه‌شى ده‌كات .

 ن.ش