چاوەرواننەكراو... بۆچی لەیارییەكەی دوێنێ رامۆس بەشداری نەكرد

پێنج شەممە, 14 کانونی یەکەم 2017 06:46

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی هۆكاری بەشداری نەكردنی سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی ریال مەدرید ئاشكرا دەكات كاتێك رووبەرووی یانەی جەزیرە بوونەوە".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، رامۆس لەیارییەكەی دوێنێ بەرامبەر یانەی جەزیرەی ئیماراتی بەهۆی هەست كردن بە ئازارەوە بەشداری نەكرد".

سەرچاوەكە دەڵێت : " پێش یارییەكە هەستی بە ئازار كردووە لە قاچی چەپی ، بۆیە لەلایەن زێدانەوە بەشداری پێنەكراوە و بریارداوە پشووی پێبدرێت".

جێی باسە زێدان لەیارییەكەی دوێنێ بەرامبەر جەزیرە بەشداری بە ڤاران و ناچۆ و ئەشرەف كرد بۆ ئەمەش دەیەوێت تەواوی یاریزانەكانی بۆ یاری كۆتایی و هەروەها یاری كلاسیكۆ ئامادەبن".

 

رێكان عزیز