نهێنی گریانەكەی دۆنارۆما ئاشكرابوو

پێنج شەممە, 14 کانونی یەکەم 2017 07:28

 

هاندەرانی یانەی میلانی ئیتاڵی بەشێوەیەكی چاوەرواننەكراو داوا لە گۆڵپارێزی تیپەكەیان دەكەن ریزی یانەكە بەجێبهێڵێت و سانسیرۆ بەجێبهێڵێت".

هاندەرانی یانەی میلان لەیارییەكەی دوێنێ بەرامبەر یانەی هیلاس ڤیرۆنا كە بەسەركەوتنی تیپەكەیان كۆتایی پێهات پەڕینەوە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا ، لافیتەیەكیان بەرزكردبوویەوە".

وەك لە لافیتەكەی هاندەرانی یانەی میلان هاتووە داوایان لە دۆنارۆمای گۆڵپارێزی لاوی یانەكە كردووە میلان بەجێبهێڵێت و لە سانسیرۆ بچێتە دەرەوە".

دەشڵێن: " لێرە برۆ دۆنارۆما ، ئاراممان نەما" ، لەدوای یارییەكەش دۆنارۆما بە گریانی بە قوڵ یاریگای بەجێهێشت ، تا ئەو كاتەی بونوچی لێی نزیكدەبێتەوە و ئارامی دەكاتەوە".


 

رێكان عزیز