باتچوای ئامادە چێلسی جێبهێلێت

شەممە, 16 کانونی یەکەم 2017 11:12


میچی پاتچوای ئامادەی خۆی نیشان داوە لە مێركاتۆی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو بەشێوەی خواستن ریزی چێلسی جێبهێلێت .
رۆژنامەی تۆتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە باتچوای دەیەوێت ستافۆرد بریچ جێبهێلێت لە پێناو ئەوەی هەلی یاری كردنی زیاتری بۆ برەخسێت ، تاوەكو بتوانێت بەشداری یاریەكانی مۆندیال بكات لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیكا .
رۆژنامە ئیتاڵیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە باتچوای نزیكە لە پەیوەندی كردنی بەیانەی مۆناكۆ بەشێوەی خواستن ، وە لە هەمان كاتدا كار ئاسانی بۆیاریزان تۆماس لیمار دەكات تاوەكو پەیوەندی بكات بەیانەی چێلسی .