لەكاتی بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی پاداشتی یاریزانەكانی ریال مەدرید زیاد دەكات

شەممە, 16 کانونی یەکەم 2017 11:50


ئەگەر بێت و ئەمشەو یانەی ریال مەدرید نازناوی جامی جیهانی یانەكان بەرز بكاتەوەو سەركەوتن بەسەر یانەی گریمیۆی بەرازیلی بەدەست بهێنێت لەیایر كۆتایی ، دەستەی كارگێری یانەی ریال مەدرید بریاری داوە پاداشتی یاریوزانەكانی زیاد بكات .
رۆژنامەی مۆندۆ دیبەرتیڤۆی كەتالۆنی ئاشكرای كردووە ریال مەدرید بۆهەر یاریزانێك بری (100)هەزار یۆرۆی تەرخان كردوە ،لە پاڵ پاداشتێكی سەرەكی كە دەكاتە (1.8)ملیۆن یۆرۆ .
ریال مەدرید ئەگەر ئەم شەو نازناوی جامی جیهانی یانەكان بەرز بكاتەوە ئەوا كۆی نازناوەكانی لەساڵی (2017) بۆپێنچ نازناو بەرز دەبێتەوە دوای بەدەست هێنانی نازناوی خولی ئیسپانی و خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا و هەردوو جامی سوپەری ئیسپانی و سوپەری ئەوروپی .
جێگەی ئاماژەیە ئەگەر ئەمشەو ببێتە پاڵەوانی مۆندیالی یانەكان خەڵاتێك بەبری (3.4)ملیۆن یۆرۆ لەلایەن یەكێتی تۆپی پێ‌ ئەوروپی وەردەگرێت .

 ن.ش