داهاتووی بێل لە نێوان سێ‌ یانەی ئینگلیزیە

شەممە, 16 کانونی یەکەم 2017 12:00


راپۆرتە رۆژنامەكان ئاشكرایان كردوە لە ماوەی رابردو ئەستێرەی وێڵزی گاریس بێل نزیك بوو ریزی ریال مەدریدی ئیسپانی جێبهێلێت .
بێل بەدەست زنجیرەیەك پێكانی یەك لە دوای یەك دەیناڵاند ،ئەمەش وای كردوە روبەرووی رەخنەیەكی زۆر ببێتەوە لەلایەن رۆژنامەكانی ئیسپانیا .
رۆژنامەی ئێكسبرێسی ئینگلیزی ئاشكرای كردووە داهاتووی یاریزانی وێڵزی گاریس بێل لەنێوان سێ‌ یانەی لوتكەی خولی ئینگلیزی دایە .
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردوە یانەكانی مانچستەر یونایتد و چێلسی و تۆتنهام دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ بێل ئیمزا بكەن .

 ن.ش