مانچستەر سیتی تۆتنهامیشی راماڵی و لە پێشەنگ گۆرانی دەڵێت

یەک شەممە, 17 کانونی یەکەم 2017 06:03

 

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (18)ـی خولی نایابی ئینگلیزی هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و تۆتنهام رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامێكی گەورە و بە (4 – 1) لە یانەی تۆتنهامی بردەوە".

چوار گۆڵەكەی مان سیتی یاریزانان (گۆندوگان و دی برۆین و رەحیم ستێرلینگ (2) گۆڵ) تۆماریان كرد ، گۆڵەكەی تۆتنهامیش یاریزان (كریستیان ئەریكسۆن) تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر سیتی بە تەنها لە پێشەنگ مایەوە بە كۆكردنەوەی (52) خاڵ ، بەجیاوازی (14) خاڵ پێش نزیكترین ركابەری دێت كە یانەی مانچستەر یونایتدە".


 

رێكان عزیز