بۆمبە گەورەگەی بەرشلۆنە ئاشكرابوو

یەک شەممە, 17 کانونی یەکەم 2017 08:08

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە بەنیازە لە هاوینی داهاتوو بۆمبێكی گەورە بتەقێنێتەوە".

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی لە هەواڵێكیدا روونی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە لەگواستنەوەی هاوینەی داهاتوو بۆمبێك دەتەقێنێتەوە و بۆند لەگەڵ ئەستێرەیەكی ئەتلەتیكۆ مەدرید واژۆدەكات".

لەمبارەیەوە سەرچاوەكە دەڵێت : " بارتۆمیۆ ئامادەیە لە هاوینی داهاتوو بڕی (100) ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆ ئەوەی رازی بێت یاریزانە فەرەنسییەكە درێسی سوور و شین بپۆشێت".

موندو ئەوەیشی نوسیوە : " بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە پێیان وایە شێوازی یاریكردنی گریزمان لەگەڵ شێوازی تیپەكە زۆر گونجاوە و دەتوانێت ئەستێرەبوونی خۆی دووپات بكاتەوە".


 

رێكان عزیز