میسى له‌گه‌ڵ فالفێردى گه‌یشته‌ رێكه‌وتن

یەک شەممە, 17 کانونی یەکەم 2017 16:22


ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل میسى گلۆپى سه‌وزى بۆراهێنه‌رى یانه‌كه‌ى ئه‌رنستۆ فالفێردى هه‌ڵكرد بۆئه‌وه‌ى شوێنى به‌رگریكارى تانگۆ به‌یاریزانێكى نایاب قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌ له‌ مێژكاتۆى زستانه‌ى داهاتوو .
به‌هۆى پشت به‌ستنى به‌هه‌ردوو یاریزان ئۆمتیتى و پیكى ، یاریزانى ئه‌رجه‌نتینى نه‌یتوانى شوێنى خۆى له‌ پێكهاته‌ى فالفێردى بكاته‌وه‌ ،بۆیه‌ به‌رشلۆنه‌ نزیك بۆته‌وه‌ ماكسیرانۆ له‌ده‌ست بدات له‌ مانگى داهاتوو .
یانه‌كانى چینى و ئه‌مه‌ریكى هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ماسكیرانۆ ئیمزا بكه‌ن ، به‌تایبه‌ خافێر ده‌یه‌وێـ شوێنى خۆى له‌ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى تانگۆ بكاته‌وه‌ له‌ مۆندیالى (2018)روسیا .
رۆژنامه‌ى ئێكسبرێس ئاشكراى كردوه‌ میسى له‌گه‌ڵ فالفێردى گه‌یشته‌ رێكه‌وتن بۆئه‌وه‌ى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكى به‌رگرى ئیمزا بكه‌ن تاوه‌كو شوێنى ماسكیرانۆ بگرێته‌وه‌ .
به‌رشلۆنه‌ هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌رگریكارى كۆڵۆمبى و یانه‌ى پالمیراسى به‌رازیلى یارى مینا ئیمزا بكات له‌ كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ ، به‌لاَم میسى ده‌یه‌وێت كێشه‌ى دڵى به‌رگرى له‌ مێركاتۆى زستانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت .
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ میسى سه‌رسامه‌ به‌تواناكانى به‌رگریكارى ئه‌تله‌تیك بلباو ئیمریك لابۆرت ، به‌لاَم میسى و فالفێردى هاوران گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌رگریكارى ریال سۆسیداد ئینیگیۆ مارتینز ئیمزا بكه‌ن .

 ن.ش