بۆبه‌ده‌ست هێنانى تواناكانى هازارد ، ریال مه‌درید پشت به‌به‌رشلۆنه‌ ده‌به‌ستێت

یەک شەممە, 17 کانونی یەکەم 2017 16:26


له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى تواناكانى یاریزانى به‌لجێكى ئیدن هازارد ، یانه‌ى ریال مه‌درید هیواداره‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چێلسى به‌ده‌ست بهێنێت له‌ قۆناغى شانزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا .
پێگه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى ئاشكراى كردوه‌ ریال مه‌درید هیوا ده‌خوازێت به‌رشلۆنه‌ بتوانێت یانه‌ى چێلسى ببرێت ، بۆئه‌وه‌ى به‌ئاسانى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هازارد ئیمزا بكات .
هازارد یانه‌ى چێلسى جێده‌هێڵێت ئه‌گه‌ر هات و بلوز نه‌یتوانى وه‌رزى داهاتوو له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا یارى بكات و ریال مه‌درید ئه‌مه‌ى ده‌وێت بۆئه‌وه‌ى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى به‌لجیكى ئیمزا بكات .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ له‌ مانگى شوباتى داهاتوو چێلسى روبه‌رووى به‌رشلۆنه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ قۆناغى شانزه‌ى چامیۆس لیگ .

 ن.ش