رامۆس : زێدان سه‌ركرده‌ى كه‌شتى ریال مه‌دریدیه‌

یەک شەممە, 17 کانونی یەکەم 2017 17:45


یاریزنى نێو ده‌وڵه‌تى ئیسپانى و كاپتنى ریال مه‌درید سێرجیۆ رامۆس بۆبردنه‌وه‌ى نازناوه‌كان راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى زێنه‌دین زێدان به‌كاپتنى كه‌شتى وه‌سف ده‌كات.
رامۆس له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى بلاَوى كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : له‌نێو ریال مه‌درید هه‌ست به‌ماندوو بون ناكه‌ین بۆبردنه‌وه‌ى نازناوه‌كان ،ئێمه‌ مێژوو ده‌نوسینه‌وه‌ و سالێكى گه‌وره‌مان به‌رىَ كرد و توانیمان كارى گه‌وره‌ بكه‌ین .
رامۆس زیاتر ده‌لێت : زێدان راهێنه‌رێكى گه‌وره‌یه‌ و كاپتنى كه‌شتى ریال مه‌دریده‌ بۆبردنه‌وه‌ى نازناوه‌كان ، له‌یه‌كه‌م رۆژى بوون به‌راهێنه‌رى ئێمه‌ ئه‌ومان خۆش ده‌ویست و توانى به‌درێژایى دوو ساڵ سه‌رجه‌م نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت .
له‌ كۆتایدا رامۆس ده‌ڵێت : ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وام بین له‌سه‌ركه‌تنه‌ یه‌ك له‌ دوا یه‌كه‌كان .
جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ زێدان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له‌ساڵى (2017)توانى نازناوه‌كانى خولى لالیگا و خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا و جامى سوپه‌رى ئه‌وروپى و ئیسپانى و نازناوى مۆندیالى یانه‌كانى به‌ده‌ست هێنا .

 ن.ش