ریال مەدرید یەكەم بۆندی زستانە ئاشكرادەكات

دوو شەممە, 25 کانونی یەکەم 2017 06:05

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید لەسەروبەندی واژۆكردنی یەكەم بۆندە لەگەڵ یاریزانێكی ئیسپانی بۆ ئەوەی بیكاتە یەكەم بۆندی زستانە".

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید گەیشتۆتە رێككەوتنی سەرەتایی لەگەڵ رافا مێری ئەستێرەی لاوی یانەی ڤاڵانسیا بۆ ئەوەی بچێتە مەدرید".

سەرچاوەكە دەڵێت : " بۆندی مێری لە هاوینی داهاتوو كۆتایی پێدێت ، بەمەش هێرشبەرە تەمەن (20) ساڵانەكە بەشێوەی خۆرایی دەتوانێت پەیوەندی بە ریال مەدرید بكات".

مێری لەگەل یانەی لاوانی ڤاڵانسیا لەم وەرزە (15) گۆڵی لەكۆی (19) یاری تۆماركردووە".


 

رێكان عزیز