بۆشوێن گرتنه‌وه‌ى كۆتینۆ ، لیڤه‌رپول داواى یاریزانێكى ریال مه‌درید ده‌كات

پێنج شەممە, 28 کانونی یەکەم 2017 14:45


یانه‌ى لیڤه‌رپولى ئینگلیزى بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى هێلى ناوه‌راستى ئیسپانى و یانه‌ى ریال مه‌درید دانى سیبایۆس ئیمزا بكات ،بۆئه‌وه‌ى شوێنى یاریزانى به‌رازیلى فلیپ كۆتینیۆ بگرێته‌وه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ له‌ماوه‌ى داهاتوو په‌یوه‌ندى بكات به‌یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ .
پێگه‌ى كالشیۆ مێركاتۆى ئیتاڵى ئاشكراى كردووه‌ لیڤه‌رپول حه‌ز ده‌كات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سیبایۆس ئیمزا بكات بۆئه‌وه‌ى شوێنى كۆتینیۆ بگرێته‌وه‌ .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى نوسیوه‌ ریدز هه‌وڵه‌كانى ته‌واو چر كردۆته‌وه‌ بۆبه‌ده‌ست هێنانى تواناكانى سیبایۆس ،به‌تایبه‌ت ناوى كۆتینۆ په‌یوه‌سته‌ به‌چوونى به‌یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ له‌ هاوینى داهاتوو .

 ن.ش