به‌رێوبه‌رى كاره‌كانى مینا هۆشدارى ده‌داته‌ به‌رشلۆنه‌

پێنج شەممە, 28 کانونی یەکەم 2017 15:21


ماریۆ ماورى به‌رێوبه‌رى كاره‌كانى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كۆلۆمبیى و به‌رگریكارى یانه‌ى پالمیراس بیرى مینا هۆشدارى ده‌داته‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ .
ماورى له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى سپۆرت بلاَوى كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : ئه‌گه‌رێكى تایبه‌ته‌ بۆبه‌رشلۆنه‌ ، به‌لاَم ئه‌مه‌ راسته‌ قینه‌ نیه‌ چونكه‌ به‌رشلۆنه‌ باش ده‌زانێت تا یۆنیۆى (2018)رێكه‌وتنى سه‌ره‌تایى له‌گه‌ڵ مینا هه‌یه‌ ،ئه‌مه‌ش مانایى وا نیه‌ هیچ یانه‌یه‌ك ناتوانێت گفت و گۆى له‌گه‌ڵ بكات .
بیرى مینا په‌یوه‌سته‌ به‌گرێبه‌ستێكى مه‌رجدار به‌برى نۆ ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ،ئه‌گه‌رچى گرێبه‌ستى تاوه‌كو ساڵى (2020) له‌گه‌ڵ پالمیراس هه‌یه‌.

 ن.ش