بۆپه‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه‌ى ریال مه‌درید ، هارى كین مه‌رجى هه‌یه‌

هەینی, 29 کانونی یەکەم 2017 06:28


ناوى ئه‌ستێره‌ى ئینگلیزى و هێرشبه‌رى تۆتنهام هارى كین په‌یوه‌سته‌ به‌یانه‌ى ریال مه‌درید له‌ هاوینى داهاتوو ،به‌لاَم ئه‌م یاریزانه‌ تاكه‌ مه‌رجێكى هه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ى درێسى مێره‌نگى بپۆشێت .
رۆژنامه‌ى ئێكسبرێسى به‌ریتانى ئاشكراى كردوه‌ هارى كین له‌سه‌رووى ئه‌م لیسته‌یه‌ كه‌ یانه‌ى ریال مه‌درید ده‌یه‌وێـت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات و ناوى ئه‌م یاریزانه‌ پێش هه‌ردوو هێرشبه‌رى ئه‌رجه‌نتینى ماورۆ ئیكاردى و گابۆنى ئۆبامیانگ دێت .
رۆژنامه‌كه‌ دووپاتى كردۆته‌وه‌ هارى كین ئاماده‌یه‌ په‌یوه‌ندى بكات به‌یانه‌ى ریال مه‌درید له‌ هاوینى داهاتوو ،به‌لاَم به‌مه‌رجێك ده‌بێت ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌ست به‌ردارى تواناكانى هێرشبه‌رى فه‌ره‌نسى كه‌ریم بنزیما بێت بۆئه‌وه‌ى وه‌ك یاریزانى سه‌ره‌كى یارى بكات .
ریال مه‌درید بۆبه‌ده‌ست هێنانى تواناكانى هارى كین روبه‌رووى زه‌حمه‌تى ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ باش ده‌زانێت مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌ ئیمزا بكات .