رۆناڵدۆ نایه‌وێت ئه‌م پێنچ یاریزانه‌ په‌یوه‌ندى به‌ریال مه‌دریده‌وه‌ بكات

هەینی, 29 کانونی یەکەم 2017 06:31


راپۆرته‌ رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ ئه‌ستێره‌ى پرتوگالى كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبه‌رى ریال مه‌درید نایه‌وێت یانه‌كه‌ى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م پێنچ یاریزانه‌ ئیمزا بكات .
راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى زێنه‌دین زێدان سوره‌ له‌سه‌ر ئیمزا كردنى گرێبه‌ستى نوىَ له‌ مێركاتۆى زستانه‌ى داهاتوو ،به‌تایبه‌ت دواى ئه‌و ئه‌نجامه‌ كاره‌سات باره‌ى بۆپارێزگارى كردن له‌نازناوى خولى لالیگا به‌ده‌ستى هێناوه‌ له‌سه‌ره‌تایى وه‌رز .
ریال مه‌درید له‌ پله‌ى چواره‌مى ریزبه‌ندى دێت به‌جیاوازى (14)خاڵ له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ى پێشه‌نگ .
پێگه‌ى دیاریۆ گۆلى ئیسپانى ئاشكراى كردوه‌ رۆناڵدۆ چه‌ند یاریزانێكى دیارى كردوه‌ حه‌ز ناكات یانه‌كه‌ى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌ ئه‌و یاریزانانه‌ى رۆناڵدۆ نایه‌وێت به‌درێسى مێره‌نگى یارى بكه‌ن بریتین له‌ زه‌لاتان ئیبراهیمۆفیچ هێرشبه‌رى سویدى و یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد و ئارتۆر فیدالى یاریزانى بایره‌ن میونخ و نیمار داسێلفا هێرشبه‌رى به‌رازیلى وكیلیان مبابى یاریزانى فه‌ره‌نسى و هارى كینى ئینگلیزى .
رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت وه‌ك ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ى بمێنێته‌وه‌ ،پێی وایه‌ به‌هاتنى نیمار یاخود هه‌ر یاریزانێكى تر پێگه‌ى ئه‌و له‌ق ده‌بێت چونكه‌ له‌كۆتایى هێنانى ژیانى وه‌رزشى نزیك ده‌بێته‌وه‌.

ن.ش