رۆناڵدۆ داوایەكی تایبەتی لەریال مەدرید هەیە

شەممە, 30 کانونی یەکەم 2017 11:17


ئەستێرەی پرتوگالی و یانەی ریال مەدرید كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە دەستەی كارگێری یانەكەی كردووە نرخەكەی كەم بكەنەوە ، لە پێناو گەرانەوەی بۆیانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی .
كێشەكانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا بەهۆی باجەوە وای لە رۆناڵدۆ كردووە بیر لە جێهێشتنی ریال مەدرید بكاتەوە .
رۆناڵدۆ لەمانگی نۆڤەمبەری (2016)گرێبەستێكەی لەگەڵ ریال مەدرید تاوەكو ساڵێ‌ (2021)درێژ كردەوەو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی نزیكەی یەك ملیار یۆرۆیە .
كریستیانۆ نایەوێت لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوام بێت و بەباشی دەزانێت لەگەڵ فلۆرەنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەكەی گفت و گۆ بكات تاوەكو رێگای رۆیشتنی لە برنابیۆ بۆئاسان بكات .
پێرێز بەڵێنی بەكریستیانۆ دابووە موچەكەی بۆزیاد بكات و هاوشێوەی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی و بەرازیلی نیمار داسێلفا بێت ، بەڵام تا ئێستا بەڵێنەكەی نەچۆتە بواری جێ‌ بەجێ‌ كردن .

 ن.ش