ریال مەدرید چاوی لەسەر پێنچ یاریزانە

شەممە, 30 کانونی یەکەم 2017 11:25


دەستەی كارگێری ریال مەدرید هەوڵ دەدات زۆر بەهێز بچێتە نێو بازاری گواستنەوەی یاریزانانی لەوەرزی زستان و لەگەڵ راهێنەری یانەكەی زێنەدین زێدان گەیشتونەتە رێكەوتن بۆدەست نیشان كردنی چەند یاریزانێك .
رۆژنامەی ئاس ئاشكرای كردووە یانەی مێرەنگی چاوی لەسەر پێنچ یاریزانە بۆئەوەی لەمانگی داهاتوو پەلكێشی یانەكەی بكات ،دوای ئەوەی روبەرووی زەحمەتی دەبێتەوە بۆبەدەست هێنانی تواناكانی یاریزانی بەلجیكی و هێرشبەری چێلسی ئیدن هازارد ، هەرچەندە راهێنەری ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ كۆنتی رەتی كردۆتەوە دەست بەرداری تواناكانی ئەم یاریزانە بێت .
رۆژنامە مەدریدیەكە زیاتری نوسیوە هەریەك لەیاریزانان هاری كین هێرشبەری تۆتنهام و نیمار داسێلفا هێرشبەری پاریس سان جێرمان و كلیان میبابی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان و رۆبەرت لیفاندۆفسكی هێرشبەری بایرەن میونخ و ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری ئینتەرمیلان پاڵێوراون بۆبەهێز كردنی هێلی پێشەوەی مێرەنگی .
ریال بەدوای هێرشبەرێكی بەتوانا دەگەرێت لە پێناو بەهێز كردنی هێلی پێشەوەی یانەكەی ، دوای دابەزینی ئاستی یاریزانی فەرەنسی كەریم بنزیما وای كردووە ئەم یانەیە بەدەست كەمی گۆل تۆمار كردن بناڵێنێت .

 ن.ش