راهێنەری بەرشلۆنە داوا لەیاریزانێكی دەكات یانەكەی جێبهێلێت

شەممە, 30 کانونی یەکەم 2017 11:39


ئەرنستۆ فالفێردی راهێنەری بەرشلۆنە داوای لەیاریزانی نێو دەوڵەتی بەرازیلی رافینیا ئەلكانتارا كردووە لە مێركاتۆی زستانەی داهاتوو كامپ نوو جێبهێلێت .
دوای ماوەیەكی زۆر دابرانی ئەم یاریزانە لە یاریگاكان بەهۆی ئەو پێكانەی لە پشتی تووشی هات ، رۆژنامەی دیاریۆ گۆلی وەرزشی بلاوی كردۆتەوە رافینیا هیچ شوێنێكی نیە لە پێكهاتەی فالفێردی راهێنەری بەرشلۆنە .
راهێنەری ئیسپانی بەر یاریزانە بەرازیلیەكەی گوتووە پێویستە بیر لەیانەیەكی تر بكەیتەوە بۆئەوەی كامپ نوو جێبهێلێت ،ئەمەش مانایی وایە بەهیچ شێوەیەك فالفێردی پشت بەرافنیا نابەستێت لەیاریەكانی داهاتوو .

 ن.ش