له‌ مێركاتۆى زستانه‌ ریال مه‌درید چاوى له‌سه‌ر (11)یاریزانه‌

دوو شەممە, 01 کانونی دووەم 2018 18:07


له‌ پێناو گه‌رانه‌وه‌ى هه‌یمه‌نه‌ى ریال مه‌درید ، فلۆره‌نتینۆ پێرێز هه‌وڵ ده‌دات له‌ مێركاتۆى زستانه‌دا چه‌ند گرێبه‌ستێك ئیمزا بكات و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ چاوى له‌سه‌ر (11)یاریزانه‌ .
رۆژنامه‌ى ده‌یلى ئێكسبرێس ئاشكراى كردوه‌ راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى زێنه‌دین زێدان لێستێك كه‌ ناوى (11)یاریزانى له‌خۆ گرتوه‌ پێشكه‌شى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ى كردووه‌ و كه‌ بریتین له‌ :
كیبا ، ئیدن هازارد، دافید دى خیا ، ماورۆ ئیكاردى ، باولۆ دیبالا ، ئێمریك لاپۆرت ، ئه‌لفارۆ ئادریوزۆلا ، ماركینیۆس ، رۆبه‌رت لیفاندۆفسكى ، ئه‌نتوان گریزمان .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌ هه‌ردوو یاریزان گۆلچى ئه‌تله‌تیك بلباو كیبا و یاریزانى لاى راست و یانه‌ى ریال سۆسیداد ئادریوزۆلا نزیك له‌ په‌یوه‌ندى كردن به‌یانه‌ى ریال مه‌درید .

ن.ش