ببینە لیڤەرپوول بەهۆی بەرشلۆنەوە داوای چی لە كۆمپانیای نایك دەكات

سێ شەممە, 02 کانونی دووەم 2018 06:56

 

رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە ، یانەی لیڤەرپوول داوای یاسایی لەسەر كۆمپانیای نایك تۆمار دەكات و داوای پارەیەكی خەیاڵی دەكات".

رۆژنامەی تێلگرافی بەریتانی بڵاوی كردەوە ، كۆمپانیای نایكی ئەڵمانی بۆ بەرهەمهێنانی كەل و پەلی وەرزشی لە ماڵپەری فەرمی خۆی لەكاتی ئاشكراكردنی درێسەكانی وەرزی داهاتووی بەرشلۆنە ، ناوی كۆتینهۆ وەك یاریزانی بەرشلۆنە بڵاوكردبوویەوە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " وێرای ئەوەی دوای تەنها چەند خولەكێك لە بڵاوكردنەوەی وێنەكە ، ناوی كۆتینهۆی سڕییەوە ، بەڵام لیڤەرپوول رازی نییە بە داوای لێبوردنێك بابەتەكە لەیاد بكات ، بۆ ئەمەش داوای قەرەبوو دەكات".

تێلگراف وتوویەتی : " یانەی لیڤەرپوول لە دادگای باڵا سكاڵا تۆمار دەكات و داوای پارەیەكی خەیاڵی دەكات وەك قەرەبووكردنەوەی یانەكەیان".


 

رێكان عزیز