ریال مه‌درید یه‌كه‌م بۆندی زستانه‌ واژۆ ده‌كات

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 04:44

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه‌ ، یانه‌ی ریال مه‌درید بۆندی گۆلپارێزی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباوی یه‌كلایی كرده‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ماركا له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر ئاشكرای كردووه‌ : " یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ل یانه‌ی بلباو گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی كیپا بباته‌ ریزه‌كانی".

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌لێت : " كیپا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م بۆندی زستانه‌ و له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌فه‌رمی بۆنده‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌".

جێی باسه‌ ریال مه‌درید ده‌یه‌ویت ده‌ستبه‌رداری كاسیای گۆلپارێزی دووه‌م ببێت و كیپا بكاته‌ گۆلپاریزی یه‌كه‌م و ناڤاسیش وه‌ك گۆلپارێزی دووه‌م یاری بكات.


رێكان عزیز