ئەمرۆ ئەرسناڵ و چێڵسی گڕ لەیاریگای ئیمارات بەردەدەن

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 06:06

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی (22)ــی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی ئەرسناڵ و چێڵسی رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (10:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ئیماراتس) لەشاری لەندەن بەرێوەدەچێت".

چێڵسی بەكۆكردنەوەی (45) خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە و بە جیاوازی دوو خاڵ لەدوای یانەی مانچستەر یونایتدی دووەم دێت ، لەكاتی بردنەوەی یارییەكە ئەمرۆ ، پلەی دووەم وەردەگرێتەوە".

هەرچی یانەی ئەرسناڵە بەكۆكردنەوەی (38) خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە و لەماوەی (6) یاری رابردوو خاوەنی (2) بردنەوە و (4) یەكسانبوونە".

ئەم دوو یانەیە جگە لەوەی لەسەر سێ خاڵ دەجەنگن ، خۆیان بۆ یارییەكی دیكەی چوون و هاتن ئامادە دەكەن و لە كۆتایی ئەم مانگە لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی پێشكۆتایی جامی رابیتەی ئینگلتەرا رووبەرووی یەكتردەبنەوە".

ئەرسناڵ دەیەوێت بەردەوامی بدات بە ئەنجامە باشەكانی بەرامبەر چێڵسی كە لەماوەی (5) یاری رابردوو بەرامبەر ئەو تیپە تەنها لەیەك یاریدا دۆراوە".

چێڵسی لەماوەی (5) یاری رابردوو خاوەنی (4) بردنەوە و (1) یەكسانبوونە ، بە دۆخێكی باش تێپەر دەبێت و دەیەوێت پلەی دووەم لە یانەی مانچستەر یونایتد وەربگرێتەوە".


 

رێكان عزیز